بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە دیدار بکەن.
سەرچاوەکە زیادی کرد: پێوەندی هادی عامری لەگەڵ ڕێبەری سەدر باشە و هێڵی پێوەندی راستەوخۆ لەگەڵ نووسینگەی سەدر نەبچڕاوە و هادی عامری لە مانگی ڕابردوو هەوڵی دا ڕێگاکانی گفتوگۆ لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەدر بکرێتەوە و لە ئارام کردنەوەی دۆخەکە لە قەیرانە جیاوازەکان ڕۆڵ بگێڕدرێت.
ئەو سەرچاوە درێژەی دا: بە پێی زانیارییەکان، ئەگەری هەیە عامری کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە لەگەڵ موقتەدا سەدر لە نەجەف دیدار بکات یان ئەوەی کە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسە بکەن. ئاڵبەت ئەو ئەگەریشە هەیە کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا دیداری ڕانەگەیێندراویش لە نێوان ئەو دوو لایەنە ئەنجام درابێت.
Your Comment