AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٢ ٢١:٣١

کارناسێکی عێراقی ئاشكرای کرد؛

دزەی مووساد لە نێو کەمپی ئەلهەول زیادی کردووە/یاریی مەترسیدار بە 19000 داعشی

دزەی مووساد لە نێو کەمپی ئەلهەول زیادی کردووە/یاریی مەترسیدار بە 19000 داعشی

کارناسێکی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند کە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل دزەی هەیە لە نێو چوار بەشی کەمپی ئەلهەول.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بەکر علوان کارناسی ئەمنیەتی عێراقی ڕایگەیاند کە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل دزەی کردووەتە نێو چوار بەشی کەمپی ئەلهەولی سووریاوە کە پاشماوەکانی داعشی تێدایە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کەمپی ئەلهەول بە هەوڵەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە دزەیەک کە لە ڕۆژهەڵاتی انڤین هەیەتی، کراوەتەوە، لە ئەو بارەوە وتی: کەمپی ئەلهەول بووەتە ئامیرێکی ژێئۆپۆلۆتیکی گرینگ بۆ دەزگا سیخوڕییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ئەوەی کە لە دۆخی ئێستادا 19000 داعشی تێدایە و دەتوانێت گەورەترین ئاژاوە لە ناوچەکە و تەنانەت جیهان دروست بکات.

ناوبراو زیادی کرد: بە لێکدانەوەکانی کەمپی ئەلهەول ئەو بابەتە ئاشکرا بوو کە لایەنەکانی سەر بە مووساد لە چوار بەشدا چالاکن و دەتوانن هێزی خۆکوژی تیرۆریست بنێرنە وڵاتانی جیاوازی عەرەبی لەوانە عێراق.

News ID 43147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha