موقتەدا سەدر چاوەڕێی کوردو سوننە دەکات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر چاوەڕێی کوردو سوننە دەکات بۆئەوەی هەڵوێستی ئاشکرای خۆیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن ڕابگەیەنن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی العرب-ی لەندەنی، ڕەحیم عەبودی ئەندامی دەستەی باڵای ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاندوە، جنین بلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی عێراق ڕاگەیاندووە.

هاوکات سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە قسەی بۆ ڕۆژنامە لەندەنییەکە کردوەو وتویه‌تى:"چوارچێوە چاوەڕێی جینین پلاسخارت دەکات بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە ئامادەبکات، دواتر چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت".

لەئێستادا موقتەدا سەدر چاوەڕێی کوردو سوننە دەکات بۆئەوەی ئەوانیش بەئاشکرا هەڵوێستی خۆیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕابگەیەنن.

News Code 43099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha