ئایەتوڵا سیستانى داواى له‌ سه‌در كردووه‌ لایه‌نگرانى هێوربكاته‌وه‌

ئه‌گه‌رچى به‌فه‌رمى هادى عامرى داواى كۆبونه‌وه‌ى كردوه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌ڵام تا ئێستا واده‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ دیارى نه‌كراوه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح داواكارى ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌در كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى وه‌ك نوێنه‌رى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌در به‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شیعه‌كان نه‌رێنى بوه‌و وتوویه‌تى دواى گۆڕینى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌ى نێوان ئایەتوڵا عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى شیعه‌كان و موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، سیستانى داواى له‌سه‌دركردوه‌ لایه‌نگرانى هێوربكاته‌وه‌و ده‌ست به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بكات.

نزیكه‌ى10 مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌كان تا ئێستا نه‌توانراوه‌ حكومه‌ت پێك بهێندرێت و له‌ئێستادا ڕه‌وتى سه‌در داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه‌.

News Code 43076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha