پێش بینی دەکرێت 3 ملیۆن زیارەتکار لە سنووری مێهرانەوە بچنە کەربەلا

پارێزگاری ئیلام ڕایگەیاند: پێش بینی کراوە 3 ملیۆن زیارەتکار بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە سنووری مێهرانەوە بچنە کەربەلا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بەهرام نیا شەوی هەینی لە درێژەی بەرنامەکانی لە سەفەریدا بۆ عێراق دوای دیدار لەگەڵ پارێزگاری واست، لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا دیدار و گفتوگۆی کرد.

پارێزگاری ئیلام لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحالی لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا وتی: لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین زیاتر لە 3 ملیۆن زیارەتکار لە سنووری مێهرانەوە دێنە کەربەلا.

بەهرام نیا درێژەی دا: هیوادارم بە هەوڵی بەرپرسانی عێراقی بەستێنی سەفەرێکی پڕ لە بیرەوەری باش بۆ زیارەتکارانی ئێرانی خۆش بکرێت.

News Code 43071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha