ئیسلامی: ئەم کارانە وڵام بە گەمارۆ نایاساییەکانە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە گەیاندنی گاز بە سەدان سانتریفیوژ، وتی: ئیرادەی ئێمە، ئیرادەیەکی پتەوە و بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هەموو جۆرە هەوڵێک دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا وتی: ئەوان نەک پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون بەڵکوو هەوڵی نوێش لە دژی ئێران دەدەن و تاوانگەلێکیش دووپات دەکەنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران بەردەوام جەختی کردووە و دیسان جەخت دەکات کە هەموو چالاکییە ناڤۆکییەکانی بە پێی پادمان و ئێن پی تییە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتیشی: هەر بۆیە بۆ جێبەجێ کردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و لە وەڵام بە ئەو گەمارۆیانە، گەیاندنی گاز بە سانتریفیوژی پێشکەوتوومان دەست پێکرد.

ئیسلامی وتی: بە ئەو کارەوە نیشانمان دا کە ئیرادەی ئێمە، ئیرادەیەکی پتەوە و بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هەموو جۆرە هەوڵێک دەدەین.

News Code 43033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha