بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی 6 کۆمپانیا و پاپۆڕک بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو بارەوە ڕاگەیێندراوە کە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی ئەو ناوەندە (OFAC) ناوەندی پاڵپشتی کۆمپانیا زەبەلاحە پێترۆکیمیاییەکانی ئێرانی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
ئەو کۆمانیاگەلە کە چوونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، بریتین لە:
کۆمپانیای بلۆکاکتوس لە ئیمارات
کۆمپانیای فرول کانیون لە چین
کۆمپانیای پاپۆڕوانی گۆلدن واریر لە چین
کۆمپانیای پاپۆڕوانی لە سەنگاپوور
کۆمپانیای بازرگانی زنفر لە مالیزیا
کۆمپانیای بازرگانی نێدەوڵەتی شکۆفی لە چین
هەروەها پاپۆڕی نەوتهەڵگری گلۆری هاروست لە ژێر ئاڵای پاناما بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای گۆلدن واریر گەمارۆی بەسەردا سەپێندراوە.
بۆچوونی ئێوە