AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٨ ١١:١٣

سی ئێن ئێن هێنایە ئاراوە؛

هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر کوردی سووریا شکستی هێناوە

هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر کوردی سووریا شکستی هێناوە

سی ئێن ئێن نووسی دژایەتییەکانی ئەمریکا، ڕووسیا و ئێران نیشانی ناسەرکەوتوو بوونی ئەردۆغان لە ڕازی کردنی ئەو وڵاتانە بۆ هیرش بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی سی ئێن ئێن هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ دروست کردنی بەستێن بۆ دەسپێکی سێهەمین هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای ناسەرکەوتوو وەسف کردووە.

سی ئێن ئێن شرۆڤەی دا ئێران و ئەمریکا دژایەتی خۆیانیان لەگەڵ ئەو هێرشە راگەیاندووە و ڕووسیاش تا ئێستا گڵۆپی سەوزی نیشان نەداوە.

لە ڕوانگەی سی ئێن ئێنەوە، ئەمریکا زیاتر لە هەر هەموو کاتێک، دژی هێرش بۆ سەر کوردەکانی هاوپەیمانیەتی. ئەو کەناڵە پاگەندەی کردووە کە واشنتۆن بە ئەگەری زۆرەوە کاردانەوەی توندی بە هەر جۆرە هێرشێک دەبێت. هەروەها خۆ بواردنی ئەمریکا لە فرۆشی ئێف 16 هاوپەیوەند بە ئەو باسەوە وەسف کرد.

News ID 42981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha