بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەكۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لەبەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكدەنگی نێوان ئەو هێز و لایەنانە كردەوە كە ئامانجییان دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانییە.
بافڵ تاڵەبانی وتی، هەوڵەكانمان لەپێناو گەیشتنە بە سازان و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە.
Your Comment