بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود عوسمان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمیی عێراق وتی: کوردەکان مەحمەد شیاع سودانی کاندیدی شیعەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێ باشە چونکوو هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی نییە.
مەحمود عوسمان رایگەیاند: رای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و هەروەها پارتە کوردییەکان و سوننەش سەبارەت بە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانیی عێراق زۆر گرینگە و حەوتەی داهاتوو هەموان رای خۆیان بە فەرمی ئاشکرا دەکەن.
سەبارەت بە بەردەوامیی کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی و سوور بوونیان لە سەر کاندیدەکانیان بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق، وتی: پارتی بۆ چارەسەری ئەم کێشە داوای کردووە پەرلەمانی کوردستان کاندیدێک هەڵبژێرێت بەڵام یەکێتی رەتیدەکاتەوە.
Your Comment