AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٥ ٢٢:٤٩

باس لە گومانێک دەکرێت؛

کاردانەوەی لایەنی شیعەی عێراق بە خۆپیشاندانی رەوتی سەدر لە بەغدا

کاردانەوەی لایەنی شیعەی عێراق بە خۆپیشاندانی رەوتی سەدر لە بەغدا

چوار چیوەى هەماهەنگی لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکەى رەوتى سەدر راگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بێ وەڵامی هێزە چەکدارەکان گومانی دروست کردوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەنراوەکەدا چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند، دوای ئەوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاوی کردارییان تەواوکرد بۆ دەستپێکردنی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی و بەکۆی دەنگ ڕازیبوون بەکاندیدکردنی کەسایەتیەکی نیشتیمان پەروەریی ناسراوی دەستپاک، لەدوێنێوە جموجوڵی و پانگەوازی گوماناوی بەدیدی دەکرێت کە هانی ئاژاوەو فیتنەو گورزش وەشاندن لە ئاشتی کۆمەڵایەتى دەدات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕێگەدان بە خۆپیشاندەران بۆ چوونە ناو ناوچەی سەوزو پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەکان و شکستهێنانی هێزە ئەمنییەکان و هەڵنەستان بەئەرکی سەرشانیان گومانێکی گەورە دروست دەکات.

چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندوە، ئێمە بەرپرسیاریەتى تەواوەتى ئاسایش و سەلامەتی دامودەزگا حکومییەکان و نوێنەرایەتیە دیپلۆماسییەکان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت دەیخەینە ئەستۆی حکومەتى کاربەڕێکەر، بۆیە داوا دەکەین ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگەگرتن لە ئاژاوەوە کارە نایاساییەکان.

News ID 42955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha