بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا سەبارەت بە قاچاخی مرۆڤ لە جیهان لە ساڵی 2021، پارتی کرێکارانی کوردستانی بە بەکارهێنانی منداڵان وەکوو سەربازی تاوانبار کرد. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، پەکەکە هەم لە ناوخۆی تورکیا و هەم لە عێراق منداڵانی وەکوو هێزی سەربازی بەکار هێناوە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هەروەها یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنانی کورد لە سووریای بە ئەندامگیری لە نێو منداڵانی تا 12 ساڵ و پەروەردەی سەربازیان و بەکارهێنانیان تاوانبار کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەمریکا پێی وایە کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک پابەندی بەڵێنی خۆی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووکان بۆ بەکارنەهێنانی منداڵان لە شەڕ درێژەی داوە. هێزەکانی هەسەدە ساڵی ڕابردوو 150 هێزی خۆیان کە منداڵ بوون، لە کار کشاندووەتەوە.
Your Comment