AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٩ ١٤:٠٦

ڕاوێژکاری ئایینی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی:

ئێران پاڵپشتی هەمیشەیی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بووە

ئێران پاڵپشتی هەمیشەیی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بووە

ڕاوێژکاری ئایینی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی وتی: ئێران یەکێک لە پاڵپشتانی هەمیشەیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحمەد بەرزنجی بە وتنی ئەوەی کە ئێران پێوەری یەکگرتوویی نێوان موسڵمانانە، وتی: بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بێنە ڕیزی بەرەی بەرخۆدانەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە ناوچەکە لەلایەن دوژمنانەوە بە هەموو شێوازێک هیرشی دەکرێتە سەر و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووەتە جەولانگەی دوژمانی موسڵمانان تا سەرچاوە سروشتییەکانیان بدزن و کۆنترۆڵی موسڵمانان بەدەستەوە بگرن.

ڕاوێژکاری دینی سکرتێری یەکێتی وتی: بێ گومان نزیک بوونەوەی دڵی موسڵمانان لە ناوچەکە گەورەترین چەک بەرانبەر پیلانی زایۆنیزمی جیهانی و شەیتانی گەورە واتا ئەمریکایە.

News ID 42862

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha