بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهبی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم کۆبنوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە وتی: کوردستان جێگای گیانفیداییە گەورەکانە و بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لەلایەن کۆمەڵەی جیهانی نزیک کردنەوەی ئایینەکان لە ئەو پارێزگای جێگای دەسخۆشییە.
ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین ئەو کۆبوونەوە ببێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی لە نێو ئۆمەتی ئیسلامی.
یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لەژێر ناوی "کوردستان، نمانەی بەدی هاتنی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی و پێکەوەژیانی ئێتنیک و ئایینەکان" 29 ی پووشپەڕی 1401 لە دوو بەشی سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆ لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری زانایانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و زانایانی هەرێمی کوردستان بە میوانداری سنە بەڕێوە دەچێت.
بڵاو کردنەوەی لێدوانی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیکەی بەرنامەکانی ئەو کۆبوونەوە دەبێت.
Your Comment