بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفەری ڤیلادمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا بۆ ئێران، دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە تاران و هەروەها بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی کۆبوونەوەی وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاگربڕ لە سووریا(ئێران، ڕووسیا و تورکیا) لەلایەن مێدیاکانی جیهانەوە جەختی لەسەر کرا.
لە هەمان پێوەندیدا گۆڤاری فارین پالسی لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە: چەند ڕۆژ دوای کۆتایی هاتنی سەفەری جۆبایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕێبەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران کۆ بوونەتەوە. ئیبراهیم ڕەئیسی و ڤیلادمیر پووتین لە ئەو کۆبوونەوە هەوڵ دەدەن تورکیا لە شەڕی سووریا بهێننە دەرەوە.
هەروەها والێستریت ژۆرنالیش ڕاپۆرتی دا: پووتین لە سەفەر بۆ تاران بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران و تورکیایە. پووتین دەیەوێت بەردەوام بوونی دزەی نێودەوڵەتی خۆی هاوکات لەگەڵ شەڕی ئۆکراینا نیشان بدات.
Your Comment