هاتوچۆی زیاتر لە 58 هەزار زیارەتکار لە سنووری مێهرانەوە

فەرمانداری مێهران لە هاتوچۆی زیاتر لە 58 هەزار زیاترەتکار لە ماوەی جێژنی قوربان و غەدیر لە سنووری مێهرانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی عەباس شەفێعی ڕایگەیاند: لە ماوەی جێژنی قوربان و غەدیر زیاتر لە 58 هەزار مەسافر و زیارەتکاری ئێرانی و دەرەکی بۆ زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان لە عێراق لە ڕێگای سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە 48 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی 19 هەزار و 431 کەسی ئێرنا و دەرەکی لە سنووری زەوینی مێرانەوە چوونەتە عێراق کە لە ئەو ژمارەیە حەوت هەزار و 256 کەسیان ئێرانی و 12 هەزار و 157 کەسیان زیارەتکاری بیانی بوون.

فەرمانداری مێهران بە ڕایگەیاندنی ئەوەی کە ئیمکاناتی گواستنەوە و باس لە سنووری مێرانەوە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ شارکانی خۆیان ئامادە کراوە،زیادی کرد: موسافران و زیارەتکارانی ئێرانی و بیانی لە گەڕانەوە بۆ وڵات هیچ جۆرە کێشەیەکیان بۆ سەفەر بۆ شارەکانی خۆیان نییە.

News Code 42842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha