بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف وتی: بە پێی بەڵگەکان کە دەستمان کەوتووە سەفەری بایدن بە پلانی ئیسرائیلییەکان ئەنجام دەدرێت و سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوەبەر و پڕۆژەگەلێکە کە ئیسرائیل وەکوو سەرەکی ترین دوژمنی وڵاتانی ناوچەکە تەنانەت بە شێوەی ورد دایڕشتووە.
ناوبراو درێژەی دا: بوون بە بەڕێوەبەری سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڵەیەکی مێژوویی و ستراتیژییە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجامی دەدات کە پێش لە هەر کەسێک لە زیانی دەوڵەتی بایدن دەبێت.
قاڵیباف وتیشی: لە وڵاتانی دراوسێ کە لەگەڵ ئێران مێژوو و داهاتوویەکی هاوبەشیان هەیە، داوا دەکەم نیسبەت بە هەر جۆرە بەرنامەی ئەمریکی-ئیسرائیلی کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە بە توندی وشیاری بن و پاشهاتەکانی بە باشی و وردی لێک بدەنەوە.
Your Comment