AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ١٣:١٢

پاسەوانێکی بریندارە؛

تەقە لە ماڵی سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر کرا

تەقە لە ماڵی سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر کرا

له‌پارێزگاى هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ ماڵى حاجى مه‌سیفى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌كرێت و پاسه‌وانێكى بریندار ده‌بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاجى مه‌سیفى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى رایگه‌یاند، كاتژمێر 2 شه‌وى ڕابردوو ماڵه‌كه‌ى دراوه‌ته‌ به‌ر ڕێژنه‌ى گوله‌و به‌هۆیه‌وه‌ پاسه‌وانێكى برینداربوه‌.

ناوبراو وتیشى: چاوه‌روانى ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بوه‌و برینداره‌كه‌ش دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه‌ ئێستا ته‌ندروستى جێگیره‌.

حاجى مه‌سیفى ناوێكى دیارى یه‌كێتیه‌ له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێرو جگه‌له‌وه‌ى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیه‌ پێشتر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ئه‌و حیزبه‌ بوه‌ له‌هه‌ولێر.

News ID 42745

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha