AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ١٢:٥٨

سپۆتنیک:

سوید ئامادەی ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی پەکەکە بە تورکیا دەبێت

سوید ئامادەی ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی پەکەکە بە تورکیا دەبێت

سوید لیستێکی 10 کەسی لە ئەندامانی پەکەکە بۆ ڕادەست کردنەوە بە تورکیای ئامادە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تی ئاڕ تی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا، سوید دوای واژۆی ڕێککەوتننامەیەک لە مادرید، لیستێکی 10 کەسیی لە ئەندامانی پەکەکە بۆ ڕادەست کردنەوەیان بە تورکیا ئامادە کردووە.

بەکیر بوزداغ، وەزیری دادی تورکیا سەرەتاکانی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ئەنقەرە داواکارییەکی بە شێوەی نووسراو بۆ ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی پەکەکە و ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەنی ڕادەستی دوو وڵاتی سوید و فەنلاند ناردووە. بەڵام وەزارەتی دادی سوید بە هەواڵدەری ڕیانووستی ڕاگەیاندووە کە بەڵگەی فەرمی لەسە داواکاری تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی پەکەکە وەرنەگرتووە.

News ID 42743

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha