بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی خوێندنەوە کوردییەکان، چاپی نوێی فەرهەنگ وشەی گشتی کوردی بە تورکی ڕەوانەی بازاڕ دەکات. لە ئەو فەرهەنگەدا کە لەلایەن زانا فرقینی زمانناسی کوردەوە کۆ کراوەتەوە، 44 هەزار وشەی نوێی پێ زیاد کراوە. بەم شێوەیە ژمارەی وشەکانی ئەو فەرهەنگە بۆ 224 هەزار وشە بەرز بووەتەوە.
ئەو فەرهەنگ وشە هەروەها خاوەن مانای جۆراوجۆی وشەکان، چەمکەکان و ئولگووگەلێکە کە وشەکان هەیانە.
ئەیووب سوباشی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خوێندنەوەی کوردییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێزۆپۆتامیا، ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەو فەرهەنگ وشەیەی هەوڵ بۆ ئەرشیڤ کردنی فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی ڕاگەیاند.
Your Comment