AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٦ ١٠:٤٢

700 ملیار تمەن بودجە بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لە کوردستان تەرخان کرا

700 ملیار تمەن بودجە بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لە کوردستان تەرخان کرا

لە درێژەی چارەسەری قەیرانی کەم ئاوی و دابینی پاوەجێی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە، 700 ملیار تمەن بودجە بۆ پارێزگای کوردستان تەرخان کراوە؛ ئەو بودجە بۆ چارەسەری قەیرانی ئاوی شار و گوندەکان بەتایبەتی شاری سەقز تەرخان کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی زادە، جێگری ئەندازیاری و گەشەی سەرچاوەکانی ئاو و زێڕابی ئێران ، لە سەردانی کۆگای گەیاندنی ئاوی باغلوجەی سەقز، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: بە پێی دۆخی قەیراناوی سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچەی ڕۆژاوای ئێران، لێکۆڵینەوەی گشتی بۆ دابینی ئاوی پاوەجێی 250 گوندی سەقز دەستی پێکردووە و ئەو گوندانە لە دەفرایەتی بەنداوەکانی چراغ وەیس و شەهید کازمی بەهرەمەند دەبن.

مەهدی زادە بە ئاماژە بە دۆخی گشتی ئێران لە بواری قەیرانی ئاوی، ڕایگەیاند: لە ئێستادا، 53 شاری ئێران لەگەڵ قەیرانی ئاو بەرەوڕوون و لە ساڵی ڕابردوودا، گەیاندنی ئاو بۆ زیاتر لە 2430 گوند خراوەتە ڕیزی ئەرکەکانی وەزارەتی وزەوە.







News ID 56161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha