ژمارەیەک لە سزادراوانی شیلادزێ ئازاد ناکرێن / دەستێوەردانی حزبی هەیە

پارێزەری سزادراوانى بادینان رایدەگەیەنێت، بە هۆی دەست تێوەردانی حیزب ژمارەیەک لە سزادراوانی شیلادزێ ئازاد ناکرێن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخشی کەیسی گیراوانی بادینان بە شارپرێس رایگەیاند، بە هۆی دەست تێوەردانی حیزب سزادراوانی شیلادزێ بۆ جەژنی قوربان ئازاد ناکرێن و دیاریش نییە کە دوای جەژن ئازاد دەکرێن یان نا.

ئاماژەى بەوەشکرد،یەکێک لە سزادراوەکان لەزیندان دوچاری نەخۆشیەکی ترسناک بووە.

ئەو پارێزەرە روونیکردەوە، دوای ئەوەی دادگای تاوانی دووی هەولێر ڕۆژی ١٦/٥/٢٠٢٢ پێنچ چالاکوانی شیلادزێی بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی سزاداران، دەبوایە ڕۆژی ١٦/٦/٢٠٢٢ ئەو سزادراوانە ئازاد بکرێن بە ( افراج شرطي ) هاوشێوەی هەریەک لە شێروان تەها و مەسعود حاجی شەنگاری و بێریڤان ئەیوب، بەڵام بە بریاری حزب ئازاد کردنیان ڕاگیراوە .

News Code 42693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha