سێ وڵات سەروەری عێراق پێشێل دەکەن/ پەرلەمان دەستەوەستان نابێت

پەرلەمانتارێکی عێراق سێ وڵاتی ئەمریکا، تورکیا و کوەیتی بە پێشێلکاری سەروەری وڵاتەکەی تاوانبار کرد و جەختی کرد پەرلەمان لە ئەو بارەوە دەستەوەستان نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، پەرلەمانیارێکی عێراق سێ وڵاتی ناچەیی و سەروو ناوچەیی بە پێشێل کردنی سەروەری عێراق تاوانبار کرد و هۆکاری ئەو پێشێلکاریەشی دایە پاڵ لاوازی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا .

عەلا حەیدەری لە لێدوانێکدا لە ئەو بارەوە وتی: ئەمریکا، تورکیا و کوەیت لە قەیرانی حکومەتی و دیپلۆماتیک، ڕاشکاوانە سەروەریی عێراقیان پێشێل کرد. تورکیا دەیان کیلۆمەتر لە قووڵایی خاکی عێراقی داگیر کردووە و دەیان بنکەی سەربازیی لە هەرێم بە بێ هیچ کاردانەوەیەک لەلایەن حکومەتەوە کردووەتەوە.

ناوبراو وتیشی: پەرلەمان هەمبەر ئەو پێشێل کاریانە دەستەوەستان نامێنێتەوە و وەزیری دەرەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت تا لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئەمریکا شرۆڤە بدات.

News Code 42667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha