دانوستانەکانی دۆحە لە درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنایە

وتەبێژی دەوڵەت وتی: دانوستانەکانی قەتەر لە درێژەی بەردەوام بوونی دانوستانەکانە و ئێران وەکوو رابردوو بە شێوەی راستەوخۆ لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا لە دۆحە، دانوستانەکان دەباتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە سەفەری جۆزێف بورل بۆ ئێران وتی: ئێران بەردەوام ڕوانگەیەکی چالاک و داهێنەرانەی بۆ گفتوگۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هەبووە و سەفەیر ئاغەی بەرلیش لە هەمان درێژە بووە. هەم ئێران و هەم یەکێتی ئەورووپاش لەسەر درێژەی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان یەکدەنگ بوون و لەسەر ڕێگایەک بۆ خێرا کردنەوەی دانوستانەکان هاوڕا بوون.

ناوبراو درێژەی دا: سەفەری دۆحە و دانوستانەکانی قەتەر لە درێژەی بەردەوام بوونی دانوستانەکانە تا ئێران دانوستانێکی وەکوو ڕابردوو و لە درێژەی هەمان دانوستانەکانی ڕابردوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا لە دۆحە، بگرێتە پێش. هیوادارین بە وەلانانی شێوەی ترامپ(پێشێل کردنی مافی نێودەوڵەتی و پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنە پێشووەکان و لەبەرچاو نەگرتنی مافی گەلی ئێران) لەلایەن دوەڵەتی نوێی ئەمریکاوە، بتوانین ڕێککەوتنی باش و قبووڵ کراو بکەین.

News Code 42601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha