بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان تەشەنەی کردووە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان تەشەنەی کردووە."

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"هەرێمى کوردستان بەهۆی هەڵکەوتەکەیەوە ئەگەرى بەرکەوتنى پڕیشکى جۆرەها کێشە و ئاگرى هەیە. هەندێک پرس هەن کە هێواشن و درەنگ هەستىان پێ دەکرێت، بەڵام لە شەڕى ڕاستەوخۆ مەترسیدارن، بۆ نموونە ماددەى هۆشبەر کە لە ئێستادا و سەرەڕای کارە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بابەتە، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەر دەستماندایە بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان تەشەنەی کردووە".

جوتیار عادل وتیشی: " هەرچەندە نەگەشتووەتە ئاستێک کە جێگەی مەترسی بێت و لە چاو هەموو وڵاتانی دراوسێش دەتوانین بڵێین هەرێمی کوردستان لە هەموویان باشترە".

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، "ئەوەش کە زیاتر جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر بەرهەم نەهاتووەو ئەوەی هەبووە هەمووی لە وڵاتانی دەوروبەرەوە بۆمان دێت، كە ئەویش وەکو ترانزێت دێت و بۆ وڵاتانی دیکە دەنێردرێت کە رێژەیەکی زۆر کەمە، و توانراوە ٧٠% بۆ ٨٠%ـی ئەوانەی کاری ترانزێیان بەو ماددە کردووە دەستگیر بکرێن".

News Code 42593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha