AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٧ ١١:١٠

بە کۆ کردنەوەی واژۆ؛

پەرلەمانتارانی عێراق گوشار دەخەنە سەر پارتە کوردییەکان بۆ ناساندنی بەربژێری سەرۆک کۆماری

پەرلەمانتارانی عێراق گوشار دەخەنە سەر پارتە کوردییەکان بۆ ناساندنی بەربژێری سەرۆک کۆماری

ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کۆ کردنەوەی زیاتر لە 50 واژۆی پەرلەمانتارانی پەرلەمان بۆ گوشار لەسەر پارتە کوردستانییەکان بۆ ناساندنی بەربژێرێک یان چەند بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتێکی دیاری کراودا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سائیر مەخیف ڕایگەیاند: ئەوانەی واژۆیان کردووە لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانن و واژۆکانیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان کردووە تا ئەو بۆ پێکهێنانی بەستێنی بەڕێوەچوونی قۆناغە سەرەتاییەکانی سوێند خواردنی سەرۆک کۆمار و هەروەها ناساندنی سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ پێکهێنانی کابینە هەوڵ بدات.

مەخیف شی کردەوە : داخوازی پارتە کوردستانییەکان بریتییە لە ناساندنی زیاتر لە یەک بەربژێری کورد کە لە ئەگەری نەگەییشتن بە ڕێککەوتنی لایەنە کوردستانییەکان، دەنگی پەرلەمان هۆکاری دەست نیشان کردنی سەرۆک کۆمار بێت.

News ID 42579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha