وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ ئەردۆغان دیداری کرد

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانە سەفەرەکەی بۆ تورکیا کەمێک پێش ئێستا چاوی بە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کەوت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنی چووە تورکیا و لە لایەن مەولود چاوش ئۆغڵۆ هاوتای تورکیایی خۆیەوە پێشوازی لێکرا.

بریارە لەم سەفەرەدا وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسە سەرەکی و گرینگەکانی ناوچەکە، پەیوەندی و بابەتە هاوبەشەکانی دوو وڵات بخاتە بەر باس.

News Code 42576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha