پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنێکی باشیان کردووە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق لە پارتییەوە لە لێدوانێکدا وتی کە یەکێتی و پارتی لە بواری ناساندنی بژاردەی سەرۆک کۆماری ڕێککەوتنێکی باشیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، شەریف سولەیمان پەرلەماناری عێراقی لە پارتی دیمۆکراتەوە لێدوانێکی سەبارەت بە دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری، هێناوەتە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە قسەکانی خۆی جەختی کرد کە یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ پارتی لە بواری ناساندنی بژاردەی سەرۆک کۆماری ڕێککەوتنێکی باشیان کردووە. ناوبراو زیادی کرد: دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گەییشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو.

News Code 42535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha