AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٩ ٢١:١٢

ئایەتوڵا خامنەیی:

کێشەی سەرەکی لە پرسی ئۆکراین پلانی رۆژاوا بۆ بەربڵاو‌کردنی ناتۆیە

کێشەی سەرەکی لە پرسی ئۆکراین پلانی رۆژاوا بۆ بەربڵاو‌کردنی ناتۆیە

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیان: لە پرسی ئۆکراین کێشەی سەرەکی ئەمەیە کە ناتۆ پەرەپێبدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ قاسم ژۆرمات توکایف، سەرۆک کۆماری قەزاقستان دیداری لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی لەو دیدارەدا هەماهەنگی لە بواری سیاسی و ئابووری بۆ پەرەدان بە پەیوەندی دوو وڵات بە زەرووری زانی.

ڕێبەری باڵای ئێران وتیشیان پەرەدان بە هاوکاری فەرهەنگی ئێران و قەزاقستان گرینگە.

ئەوەشیان وت: لە پرسی ئۆکرایندا کێشەی سەرەکی ئەمەیە کە ڕۆژاوا دەیەوێت گەشە بە ناتۆ بدات و ئەوان لە هەر کوێ بتوانن دزەی خۆیان پەرە پێدەدەن.

زیادیشیان کرد: دەبێ پرسەکان بە وردی رەسەد و لێکدانەوە بکرێت و هۆشیار بن کە ئەمریکا و رۆژاواییەکان دەیانەوێت دزەی خۆیان لە ناوچەکە پەرەپێبدات و زەبر لە سەربەخۆیبی وڵاتان بدات.

News ID 42466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha