شاهۆ محەمەدی میدالیای زێڕی قارەمانی "مەلەوانی" ئێرانی لە مل کرد

شاهۆ محەمەدی، مەلەوان و هەڵکەوتەی وەرزشی ساندرۆمی داونی مەهابادی لە کێبڕکێیەکانی مەلەوانی گیانبازان و کەم ئەندامانی ئێران میدالیای زێڕی ئەو کێبڕکێیانەی لە مل کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی مەهاباد وتی: ئەو کێبڕکێیانە لە ژێر چاوەدێری کومیتەی نێودەوڵەتی پارائۆلەمپیک و بیست و پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی مەلەوانی پاڵەوانی ئێران و سێهەمین خولی کێبڕکێیەکان بە چاوەدێری ڕاستەوخۆی IPC بەڕێوە چوو.

قەرنی مستەفا پوور درێژەی دا: شاهۆ محەمەدی لە مادەی 100 مەتری ئازاد، کلاسی S14 پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و میدالیای زێڕی لە مل کرد.

ناوبراو وتیشی: ئەو خولە لە کێبڕێیانە لە ڕۆژانی 25 تا 28 ی جۆزەردان لە تاران بەڕێوە چوو.

News Code 42459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha