بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سعود بارزانى له‌میانى بەشداری ناساندنی چەند کتێبێکی شۆڕشەکانی بارزان ئاماژه‌ی بهدۆخى ئێستاى عێراق كرد و ڕایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه له‌كۆنه‌وه تائێستا خۆشباوهڕبوینو به‌دوو قسه‌ى خۆش قه‌ناعه‌تمان به‌هه‌موو شتێك كردووه، من خۆزگه ده‌خوازم ئه‌وه‌ى ئیسَستا ده‌یزانین زۆر زوتر بمانزانیایه".
ئه‌وه‌شى وت:"ناوچه‌كه تووشى قه‌یرانێكى گه‌وره هاتووه، تیرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌و من ئێستاش ده‌یزانم تیرۆر هه‌ر ماوه‌و ته‌واو نه‌بووه‌و ده‌مێنێت".
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانى سیاسیی لایه‌نه‌كانیش وتى:"نه‌یانهێشت ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆى بڕوات، ئێستا عێراق لهقهیرانێكى گه‌وره‌و قوڵدایه، ئه‌وه‌ى به‌ئێمه بكرێت هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غداش جدى بێت‌و ئیراده‌و مه‌یلى ڕێكهوتنى هه‌بێت به‌گوێره‌ى ده‌ستور، ئێمه ئاماده‌ین".
هۆشداریی به‌به‌غدا دا‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌غدا بیه‌وێت به‌میزاج بڕیارى نایاسایی دژى مافه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بدهنو ئه‌و مافه‌ى لێ بسه‌ننه‌وه كه ده‌ستوور پێیداوه، ئه‌وه پێویسته بزانن قابیلى قبوڵ نییه".
له‌باره‌ى ده‌نگۆى نه‌مانى هه‌رێمى كوردستانیش بارزانى ته‌ئكیدیكرده‌وه، "لێره‌و له‌وێ زۆر كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن، هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، پێویسته بزانن، ئه‌گه‌ر زۆر ئێستا زۆركه‌س هه‌بن هه‌ڕه‌شه‌ى چهكو ته‌حه‌دا بكه‌ن، پێویسته ئه‌وه بزانن، خه‌ڵكى له‌وان به‌هێزتر هه‌بووه‌و خۆیان تاقیكردۆته‌وه‌و دهرهنجامهكهشى ماڵوێرانى بووه".
ئه‌وه‌شى به‌بیرهێنایه‌وه، "هیچ كات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین‌و نه‌مانویستووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شه‌ڕێكیش ئێمه ته‌سلیم نابین، ئه‌م هه‌رێمه به‌خوێن هاتۆته بهرههمو به‌خوێنى ڕۆڵهكانیشمان ده‌یپارێزین".
بۆچوونی ئێوە