شەڕی شیعی-شیعی روو نادات /بەرخۆدان بەهێزتر دەبێتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە وتنی ئەوەی بەرەی بەرخۆدان ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر و تۆکمەتر دەبێتەوە، جەختی کرد کەسانێک کە دڵیان بە پێکدادانی ناوخۆیی شیعی-شیعی خۆش کردووە، ناوشیارن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلتاجە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، وتی: بەرەی بەرخۆدان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و تۆکمەتر، دەبێتەوە

ناوبراو زیادی کرد: بەرەی بەرخۆدان هەروەها بە پشت بەستن بە حەشدی شەعبی و ناوەندە ئەمنییەکانی دیکە، لە بەرانبەر هەموو پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەوەستێت. ئێمە لە ئەو ڕێگایەدا، باشترین منداڵانی عێراقمان پێشکەش کردووە.

عامری درێژەی دا: شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعش درێژەی هەیە و ئێمە لە ئەو ڕێگایەدا هەزاران شەهیدمان داوە.

هادی عامری لە کۆتاییدا جەختی کرد: هەر کەسێک کە دڵی بە شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی شیعی-شیعی خۆش کردووە، ناوشیارە و ئەگەری ڕوودانی ئاوەها شتێک ئەگەری نییە.

News Code 42439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha