بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی سووریا نیسبەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ داگیر کردنی ناوچەیەکی دیکە لە خاکی سووریا و دروست کردنی ناوچەی ئەمن بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستانی سووریا، هۆشداریی دا.
پەرلەمانی سووریا لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : تورکیا هێشتا درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ داگیرکاری لە سووریا و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەنێتە ژێر پێ.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئامانجی تورکیا لە داگیر کردن و دروست کردنی ناوچەی ئەمن، ئاوارە کردنی خەڵک، چۆڵ کردنی زۆرەملێ دانیشتووانی ناوچەکە و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە. تورکیا بە ئەو هەوڵانە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
لە ئەو بەیاننامەیە جەخت کراوو: چاوپۆشی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ناکەین و حکومەتی سووریا لە هەموو ڕێگا ڕەواکانەوە هەوڵی بەرگری لە بەرانبەر داگیرکەرانی تورکیا و ئیسرائیل کەڵکوەردەگرێت.
Your Comment