لە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا هەڵناین/ پەکەیجی نوێ دەخەینە ڕوو

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران هیچ کات لە کورسی دانوستان هەڵنایێت و بڕوامان بەوە هەیە کە دانوستان باشترین ڕێگاچارەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهبان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بیلال بۆتۆ زەرداری وەزیری دەرەوەی پاکستان باسی لە چەندین پرسی گرینگی ناوچەیی کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: هەنگاوی گرینگمان لە چەند مانگی رابردوو دا بۆ دانوستانی ئەنۆمی هەڵگرتووە.

وتیشی: لە دانوستانی باقری دانوستانکاری باڵای برنامەی ناڤۆکی ئێران و مۆرا و وڵاتانی 4+1 و هەروەها ئەو پەیامانەی لەم ماوەیەدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا گۆڕدراوەتەوە سەلماندوومانە کە جەختمان لە سەر گفتوگۆ ، لۆژیک و گەیشتن بە ڕێککەوتنی باش و بەردەوامە.

News Code 42403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha