ئێران ئامادەی یارمەتیدانی عێراقە بۆ دابینی ئاسایشی عێراقین

وەزیری بەرگری وتی: بوارەکانی ئەرکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زۆر هاوپەیوەند بە بواری بەرهەمەکان وەزارەتی بەرگرییە کە ئەو بابەتە دەتوانێت لە یارمەتیدان بە دابینی هەرچی زیاتری ئاسایش لە وڵاتی عێراق کاریگەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیر ئاشتیانی لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە یارمەتییەکانی ئێران بە عێراق لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو وڵاتە، وتی: هەندێک لە وڵاتەکان لە دۆستایەتی و هاودڵی ئێران لەگەڵ عێراق خۆشحاڵ نین و بۆیە بەرپرسانی دوو وڵاتەکە ئەبێ ڕوانینی جیدی تریان بە هاوکارییەکانیان هەبێت.

وەزیری بەرگری ئێران وتیشی: بەرهەمهێنان و تەکنۆلۆژیای چەک و جیهازاتی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئەنجام دەدرێت و بوارەکانی ئەرکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زۆر پێوەندیدار بە بوارەکانی بەرهەمەکانی وەزارەتی بەرگرییە کە ئەو بابەتە دەتوانێت لە یارمەتی بە دابینی هەرچی زیاتری ئاسایش لە وڵاتی عێراق کاریگەر بێت.

News Code 42308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha