پارتی بۆی نییە داوای بەش لە داهاتی نەوتی پارێزگاکانی دیکە بکات

ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە تویتێکدا ، داوای بەش لە داهاتە نەوتییەکانی پارێزگا باشووری و ناوەندییەکانی ئەو وڵاتەی هەوڵێکی سەیر و سەمەرە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود ڕەبێعی، لە دەقێکدا لە تویتەر نووسی: سەرچاوەی بەرز بوونەوەی داهاتەکان بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی بەهای نەوت، بەس مافی پارێزگا باشووری و ناوەندییەکانی عێراقە، کەواتە داوای بەش کردنی پارتی لە ئەو داهاتانە، کارێکی سەیر و سەمەرەیە.

ڕەبێعی زیادی کرد: داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، هی پارتییە و ئەو پارتە تەنانەت یەک سێنتیش ناداتە دەوڵەتی عێراق، کەواتە کەسێک کە دەیەوێت لە ئەو داهاتانە بەشی هەبێت، ئەبێ مافیانیش بدات.

News Code 42302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha