هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی حەریـر لە هەولێـر

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیی، هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی هەریـر لە ڕۆژهەڵاتی هەولێـر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ئەو هێزە نوێیەی ئەمەریکا لە کوردستانی سووریاوە و لەڕێگای دەروازەی سنووریی فیشخابوورەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە بنکەی ئاسمانیی حەریر جێگیر بوون.

باس لەوەشکراوە کە هێزەکە نزیکەی 15 هەمەری سەربازیی بوون و لەڕێی فڕۆکەوە چاودێریی و پاراستنی ئاسمانیان بۆ مسۆگەر كراوە، بەشێوەیەک پێش ئەوەی هێزە سەربازییەكە بچێتە بنکە سەربازییەکەوە، سەرجەم گوندەکانی ناوچەکە وێنەیان گیراوە و چاودێریان لەسەر بووە.

هاتنی ئەو هێزە نوێیەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە کە لەکۆتایی ساڵی رابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان بەغدا و واشنتۆن، هیچ هێزێکی شەڕکەری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە بنکەی سەربازیی حەریر لە هەولێر دا نەماوە.

بە وتەی لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژ بەناوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی، بنکەی سەربازیی حەریر لە هەولێر لەسەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی خاڵی بووە و ئەو هێزانە لەعێراق چوونەتە دەرەوە.

خەفاجی ئەوەشی وتبوو کە بنکەکە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە راوێژکاری سەربازیی تێدایە کە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا راوێژ پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان دەکات.

بنکەی ئاسمانیی حەریر لەسەرەتای ساڵی 2015 و لەچوارچێوەی پڕۆسەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمەریکا دامەزرا، بنکەکە دەکەوێتە ناوچەی حەریر کە 75 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر دوورە و نزیکترین بنکەی سەربازیی ئەمەریکایە لە ئێرانەوە کە تەنیا 115 کیلۆمەتر لە سنووری ئێرانەوە دوورە.

News Code 42282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha