هەوڵی جیهانیی کوردی سووریا بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا

بەرپرسێکی کوردی سووریا وتی: هێزە سیاسی و سەربازییەکانی کوردی سووریا پەیوەندی بەرفراوانیان لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دامەزراندووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم عومەر، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کوردی سووریا، لە پەیوەندی بەرفراوانی هێزە سیاسی و سەربازییەکانی کوردی سووریا لە گەڵ وڵاتانی جیهان هەواڵی دا.

عەبدولکەریم عومەر بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وت: کوردەکان دەیانەوێت ڕێگری بکەن لە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا.

وتیشی: ئیدارەی خۆبەرێوەبەری کوردی سووریا پەیوەندی چڕی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی گرتووە تاکوو ڕێگە نەدەن تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیان بە جووڵە و گواستنەوەی هێزەکانیان کردووە.

News Code 42279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha