ڕێککەوتننامەی کۆریدۆری نێودەوڵەتی کەنداوی فارس-دەریای ڕەش یەکلایی بووەتەوە

وەزیری دەرەوە ئاماژەی دایە سەر یەکلا بوونەوەی بەڵگەی ڕێککەوتننامەی کۆریدۆری نێودەوڵەتی کەنداوی فارس-دەریای ڕەش و هیوا خواست: واژۆی ئەو بەڵگە و بەڕێوە بردنی ئەو کۆریدۆرە سەرچاوەی گۆڕاناکری ئەرێنی لە هاوکارییەکان بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لازار کومان سکۆ، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاکاری ئابووری دەریای رەش کە سەفەری تارانی کردووە دوێنێ لەگەڵ حسێن ئەمیر عوبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا ئاماژەی دایە سەر کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی "ئێران و ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری دەریای ڕەش: بەرجاوگەکان بۆ هاوکاری" و ئەوەی هەڵێکی باش بۆ ناسینەوەی بەستێنەکانی هاوکاری بەرانبەری ئێران و ڕێکخراوی ئابووری دەریای ڕەش وەسف کرد.

وەزیری دەرەوە هەروەها ئااژەی دایە سەر یەکلا بوونەوەی بەڵگە ڕێککەوتننامەی کۆریدۆری نێودەوڵەتی کەنداوی فارس-دەریای ڕەش و هیوای خواست کە واژۆی ئەو بەڵگەنامە و بەڕێوەبردنی کۆریدۆرەکە ببێتە سەرچاوەی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە هاوکارییە بازرگانی و ترانزیتییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و دەریای ڕەش.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری دەریای ڕەشیش ئێرانی لە چالاکترین هاوبەشەکان ڕێکخراوەکە هێنایە ئەژمار و ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە لە سێبەری کۆنفڕانسی سبەینێ، بەستێن بۆ هاوکاریی بەربڵاوتر و پتەوتر دروست دەبێت.

News Code 42202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha