چارەسەری کێشەی خۆڵبارینەکان یەکمایەتی کاری وەزارەتی دەرەوەیە

کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ دیپلۆماتەکانی ئێران لە بنکەی بنکەی ئەورووپیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێف بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە هەندێک لە گرینگترین دۆسیەکان کە شوێنگیری دەکەن، لەگەڵ باڵوێزی و دیپلۆماتەکانی بنکەی نوێنەرایەتی ئێران لە ژێنێف گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر زەروورەتی سەرەنجی تایبەتی دەزگای دیپلۆماسی بە پرسی ژینگە، قەیرانی تۆفانی خۆڵوخاکی یەکێک لە یەکمایەتییە بەپەلەکانی وەزارەتی دەرەوە ناوبرد و ڕوونی کردەوە: دەزگای دیپلۆماسی بەتایبەتی نوێنەرایەتییە چەند لایەنەکان ئەرکی مەترسیداریان بۆ ناسینەوە و تۆکمە کردنەوەی بەستێنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ هاوکاری چەند لایەنە لەگەڵ دیکەی وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کاریگەر لەگەڵ دیاردەی خۆڵبارینەکانی لە ئەستۆیە.

وەزیری دەرەوە وتیشی: بەرەوڕوو بوونەوەی دیاردەی خۆڵوخاک لە درێژەی فەرمانە نەتەوەییەکانی ئامادەیی و بەرەنگار بوونەوەی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لە گرینگترین یەمایەتییەکانی دەزگای دیپلۆماسییە کە لە هاوکاری نزیک لەگەڵ ڕێکخراوە پێوەندیدارە ناوخۆییەکان ئەبێ بە هەموو توانەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی شوێنگیری بکرێت.

News Code 42173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =