AP ١٤٠١ گوڵان ٣١ ١٣:١٦

سەرپەرشتی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی سنە:

23 ماڵی گەشتیاری گوندیی لە سنە چالاکیان هەیە

23 ماڵی گەشتیاری گوندیی لە سنە چالاکیان هەیە

سەرپەرشتی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی شاری سنە لە چالاکی 23 ماڵی گەشتیاری لە گودنەکانی ئەو شارە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیام مەجیدی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی 3 ماڵی گەشتیاری ئەو شارە، وتی: ئێستاکە 23 ماڵی گەشتیاری لە گوندەکانی ئەو شارە هەیە کە بە کردنەوەی ئەم سێ ماڵەش ڕێژەکەی بۆ 26 ماڵ بەرز بووەتەوە و لەلایەن کەرت تایبەتەوە ئیدارە دەکرێن.

نوبراو بە وتنی ئەوەی کە ماڵە گەشتیارییەکان بوونەتە هۆی گەشەی ئابووری لە گوندەکان ڕایگەیاند: بە کردنەوەی ماڵی گەشتیاری، جگە لە گەشەی گەشتیاری گوندی دەتوانرێت بەستێنی هەلی کار بۆ دانیشتووانی گوندەکان بڕەخسێت.

مەجیدی درێژەی دا: هاوکات لەگەڵ هەفتەی میراتی فەرهەنگی 3 ماڵی گەشتیاری تاو لە گوندی گەلێن، ماڵی گەشتیاری گەلاوێژ و سروە لە گوندی هەشەمێز بە سەرمایەدانەری زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن تمەن و دروست کردنی هەلی کار بۆ زیاتر لە 10 کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە خەڵک و بەرپرسان کرایەوە.

News ID 42087

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha