ناڕەزایی نوێنەرێکی کورد بە قەدەغەی کۆنسێرتی کوردی لە تورکیا

نوێنەری کوردی جەهەپە لە ناڕەزایی بە قەدەغەی کۆنسێرت و شانۆ کوردییەکان لە تورکیا لە پارلەماندا گۆرانی کوردی خوێندەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوورحەیات ئالتاجاکاییش ئوغلوو نوێنەری جەهەپە لە ناڕەزایی بە قەدەغەی کۆنسێرت و شانۆ کوردییەکان لە تورکیا لە پارلەماندا گۆرانی کوردی خوێندەوە و بە پارلەمانی ڕاگەیاند لە وڵاتی ئێمە خوێندن بەم زمانە قەدەغەیە.

ناوبراو بۆ نیشان دانی ناڕەزایی خۆی سەبارەت بە قەدەغە بوونی زمانی کوردی سەرەتا گۆرانییەکی بە زمانی ئینگلیزی خوێند و وتی: ئێمە دەتوانین بەم زمانە گۆرانی بڵێین. پاشان گۆرانییەکی کوردی خوێند و وتی: گۆرانی خوێندن بەم زمانە لە وڵاتی ئێمە قەدەغەیە.

شیاوی ئاماژەیە لە حەوتەی رابردوودا شانۆکانی دوو گرووپی کورد و هەروەها کۆنسێرتی ٣ گرووپی کورد لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی تورکیا هەڵوەشانەوە و ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکانی تورکیادا بوو.

News Code 42044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =