کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دژی تورکیا لە هۆڵەندا بەردەوامە

چالاکانی کوردی دانیشتووی ئەورووپا و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە ناڕەزایەتی بە بەکارهێنانی تورکیا لە چەکی کیمیایی لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەگەی چەکی کیمیایی لە هۆڵەندا گرد بوونەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی چالاکانی کورد و چالاکانی مافی مرۆڤ کە لە سەرەتای مانگی مەیەوە دەستی پێکردبوو، هێستا لە ڕۆژانی سێشەممە و پێنجشەممە لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە دێن هاگی هۆڵەندا درێژەی هەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوە لەمپەری زۆری لە بەردەم بووە.

گرووپگەلێک لە کوردەکانی دانیشتووی ئەورووپا، بەتایبەتی کوردەکانی دانیشتووی هۆڵەندا، بەلژیکا و لۆکزامبورگ، هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ و لایەنگرانی مافی کوردەکان لە سەرەتای مانگی مەییەوە لە دژی سیاستەیە ئاژاوەگێرانەکان و بەکارهێنانی تورکیا لە چەکی کیمیایی لە دژی کوردەکان لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان کردووە. ئەو کۆبوونەوەگەلە بڕایرە هەفتەیەک دوو ڕۆژ تا کۆتایی مانگی جوونی ئەمساڵ درێژەی هەبێت.

News Code 42038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =