بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە لێدوانێکدا ئامانجی تورکیا لە هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی عەفرینی پاکتاو کردنی قەومی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە وەسف کرد کە هێزەکانی هەسەدە بڕیاری خۆیانیان بۆ ئازاد کردنی ئەو ناوچە داگیرکراوانە داوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی کە ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کوردستانی سووریا نەک لەناوبردنی هیزەکانی هەسەدە لە سووریا بەڵکوو گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، کۆمەڵکوژی خەڵک و لەناوبردنی مێژووی خەڵکی خۆجەیی ناوچەکەیە.
نوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە خەڵک ئەبێ هەمبەر حکومەتی تورکیا هەڵوێستی جیدی وەربگرن وتی: هەوڵەکانی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نایاسایی و ناڕەوایە. ئەو هەوڵانە دەگەنە ئاستی دەستدرێژی، سەرکوت و جەنایەتی جەنگی.
بۆچوونی ئێوە