تێلاڤیڤ توانی خۆڕاگری هەمبەر هەڕەشە ئەمنیەکانی ئێرانی نییە

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل وتوویە کە ئەو کابینە توانایی خۆڕاگری و وەستان هەمبەر هەڕەشە ئەمنییەکانی ئێران و حەماسی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی پارتی لیکود، کابینەی ئێستای ئیسرائیلی خستە بەر ڕەخنەوە و وتی کە ئەو کابینە توانایی وەستان لە بەرانبەر هەڕەشە ئەمنییەکانی ئێران و حەماسی نییە.

بە وتەی نتانیاهۆ، ئێران بە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لەلایەن حکومەتی ئێستای ئەمریکاوە، پەلەیەتی تا خۆی بە چەکی ئەتۆمی دژی ئیسرائیل پڕچەک بکات و کابینەی ئیسرائیلیش بێدەنگی هەڵبژاردووە و کابینەی لاواز و ساختەکاری ئێستای تێلاڤیڤیش هەر ئەو جۆرە کە لە بەرانبەر حەماس لاوازە، ناتوانێت تەنانەت بۆ یەک چرکەش بەرانبەر سیاسەتە ناچالاکەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بوەستێتەوە.

نتانیاهۆ بە توندی کابینەی ئێستای تێلاڤیڤی خستە بەر ڕەخنەوە و پێشتریش بە رەخنە لە کابینەی بێنێت، هۆشداریی دابوو کە ئەو کابینە، ئیسرائیل بەرەو ڕێگایەکی مەترسیدار دەبات.

News Code 41914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =