بە پێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتی: هەندێ لایەنە سیاسییەکان لە چەکی بەرخۆدان بۆ هەڵبژاردن کەڵک وەردەگرن و داڵغەکانی خەڵک بۆیان گرینگ نییە. لوبنانییەکان دەبێ بزانن چ لایەنێک خوازیاری دانانی چەکی بەرخۆدان و ڕزگاربوون لە حیزبوڵایە.
ئەو روونی کردەوە: دانیشتوانی باشووری لوبنان لە کاتی داگیرکردنی فەلەستین بە دەستی رژیمی زایۆنی تووشی رەنج بوون. ئیمام مووسا سەدر بنەمای بەرخۆدانی دانا و داوای لە دەوڵەتی لوبنان کرد لە بەرانبەر ئیسرائیل پشتیوانی لە باشوور بکات.
ناوبراو داکۆکی کرد: ژیان بە بێ قودس وەکوو مەرگ و نەمانە و کاتێ کە موسوڵمانان یان مەسێحییەکان دەست لە قودس هەڵبگرن، بە واتای دەست هەڵگرتن لە ئایینە.
ئەو هەروەها روونی کردەوە: رێبەران و زانایانی ئێمە خوازیاری ئەوە بوون کە لە ژێر ئاڵای دەوڵەتدا شەڕ بکەن بەڵام دەوڵەت پشتیوانی لە باشوور و دانیشتووانی کرد. بەرخۆدان، زەوینەکانی لوبنانی و دیلەکانی ئازاد کرد و بە ئازادی لوبنان، ئیسرائیل تێک شکا.
نەسروڵا وتیشی: گەورەترین دەستکەوتی مێژووی لوبنان، ئازادی باشوور بە دەستی بەرخۆدانە، ئەم بەرخۆدانە بە تەنیایی هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنانی ئازاد کرد و پاش ئەوەش دوژمن گەیشتە بەیرووت و جەبەلی لوبنان.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وێڕای ئاماژە بەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە تێک شکا، وتیشی: فەلەستینییەکان هەموو رۆژێ پێگەی ئیسرائیل تووشی داڕمان دەکەن. بەرخۆدان هەستی سەرفرازی و سەرکەوتنی دایە لوبنان و میلەتەکانی ناوچە. بەرخۆدان پشتیوانی باشوور و گوندە سنوورییەکان و هەموو لوبنانە.
Your Comment