پڕۆژەی نوێی مەسعود بارزانی بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی عێراق

یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، مەسعود بارزانی بەنیازە پڕۆژەیەک پێشکەش بکات بۆ کۆتایی هێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوا ی مێهر، بەنگین ڕێکانی یەکێک لەبەرپرسەکانی پارتی لەبەغداو وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەپشکی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "مەسعود بارزانی بەنیازە پڕۆژەیەک پێشکەشبکات بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراقی،.

وتیشی: "بۆ ئەمەش لەئێستادا لەسەر خەتە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان تا ڕای هه‌موو لایه‌نەکان وه‌ربگیرێت‌و ئه‌و پێشنیازه‌ پێشکه‌شبکرێت، تا بگەنە ئەنجامێک، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە ئەنجام".

ئه‌وه‌شى وت:" به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجامێک، بەڵام له‌سه‌ر خه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایەنەکن، به‌ڕاستی په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵده‌دات بگه‌نه‌ ئه‌نجامێکی وا که‌ په‌سه‌ند بێت له‌لای هه‌موولایەک".

وه‌كو ڕێكانى جه‌ختى له‌سه‌رده‌كاته‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی "جه‌نابی سه‌رۆک" سه‌رینه‌گرت، هیچ پڕۆژه‌یەکی تر له‌عێراق سه‌رناگرێت‌و ده‌بێت شتێکی تر بکرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هەفتەی ڕابردوو هەریەک لەچوارچێوەی هەماهەنگی‌و موقتەدا سەدر ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند، لەدەستپێشخەرییەکەی سەدردا دەرفەتی 15 ڕۆژ درا به‌سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

News Code 41908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =