بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆمسای هەموو ساڵێک کە 45 ڕۆژ لە وەرزی بەهار تێدەپەڕێت لە هەورامانی تەخت بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕێوڕەسمە دوای ڕاگیرانی چەند ساڵە بە بۆنەی تەشە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ڕۆژی 16 ی گوڵان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی، لە حەوشەی لای دەستی مەزارگەی سەید موستەفا ناسراو بە پیرشالیار بەڕێوە چوو.
ئەو ڕێوڕەسمە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و لێدوانی پێش نوێژی هەینی هەورامان دەست یپێکرد و بە قەسیدەخوێنی و دەف ژەنی درێژەی هەبوو و ۆاشان ڕیش سپیەکانی ناوچەکە وەکوو ساڵانی ڕابردوو کۆ بوونەوە تا بە شێوەی گرووپی بۆ دابەش کردنی کاروبارەکانی ناوچەکە بۆ شەش مانگی داهاتوو بڕیار بدەن.
Your Comment