بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی شەفەق نیوز، هادی عامری رێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەربڕی.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەکی لەسەرە، وتی: گەر حەشدی شەعبی بەهێز، توانا و پێبەند بە ئامانجەکان بمێنێتەوە کەس ناتوانێ هەڵیوەشێنێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ پارلەمانی عێراق یاسایەکی بۆ پێک هێنانی حەشدی شەعبی پەسند کرد کە ئەم هێزەی وەکوو بەشێک لە هێزی ئاسایشی ئەو وڵاتە دەسەلماند.
بۆچوونی ئێوە