AP ١٤٠١ گوڵان ١٠ ١٠:٠٣

نوێنەری هەدەپە لە کۆبوونەوەی وان:

کوشتوبڕی کوردەکان بەهۆی یەکنەگرتیانە/ئێمە لە بەرانبەر ئاکەپە و پارتی دەوەستین

کوشتوبڕی کوردەکان بەهۆی یەکنەگرتیانە/ئێمە لە بەرانبەر ئاکەپە و پارتی دەوەستین

خەڵکی وان بە ڕێبەرایەتی هەدەپە لە دژی ئاژاوەگێڕی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕێپێوانیان کرد و هاوکاری پارتی لەگەڵ حکومەتی تورکیایان سەرکۆنە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی وان لە ڕێپێوانێکدا بە ڕێبەرایەتی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی پارتی داد و گەشە و پارتی جووڵەی نیشتمانی(مەهەپە) ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئەوان لە بەیاننامەیەکدا پارتی دیمۆکراتی کوردستانیشیان لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەرپرس ورسف کرد.

موراد ساری ساچ نوێنەری هەدەپە لە وان بە وتنی ئەوەی کە لە ساڵانێکدا لە کوشتوبڕی زیلان تا ڕوبوسکی هەموو جۆرە کوشتنێکی بەکۆمەڵ دژی کوردەکانە، سەپێندراوە، وتی: حکومەتی تورکیا هەر جار هەموو هەوڵی خۆی بۆ لەناوبردنی کوردەکان دەخاتە گەڕ. ئەو حکومەتە ئەو سیاسەتە لە دژی هەموو کوردەکان با لە هەر کوێ بن، باکر دەبات. ئەو حکومەتە ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر خەڵک، منداڵان و سروشت.

ساری ساچ بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی تورکیا کەڵک لە دروست کردنی دژایەتی لە نێوان کوردەکان بۆ کوشتوبڕیان وەردەگرێت، وتی: هەر ئەو جۆرە کە لە بنەماڵەی شەڕڤانانی کورد بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان کەڵکوەردەگرێت، لە کوردەکانی هەرێمیش کەڵکی ئاوەژۆ دەگرێت. هۆکاری کوشتوبڕی بەردەوامی کوردەکان لە درێژایی ساڵانێکدا بەهۆی لاواز بوونی ئەوان نەبووە بەڵکوو بەهۆی یەکنەگرتنی کوردەکانە.

نوێنەری هەدەپە وتی: گرینگ نییە لە چ تاکتیکێک لە دژی کوردەکان کەڵکوەردەگرن. ئێمە بە هەر نرخێک کە بێت لە بەرانبەرتان دەوەستین و لەگەڵ یەکگرتنی ناپیرۆزی مەهەپە-ئاکەپە و پارتی شەڕ دەکەین.

News ID 41754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha